گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان: ئاگرەکەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب دەچێتە چوارچێوەى تیرۆرەوە

2021.05.06 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان: ئاگرەکەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب دەچێتە چوارچێوەى تیرۆرەوە

ناس کورد-

لیژنەى ئاسایشى و بەرگرى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى لە بەئامانجگرتنى نەخۆشخانەکان دەدات و  ئاشکراشى دەکات، ڕێنمایى نوێ دەرچووە بۆ ئەوەى لە داهاتوودا ڕێگە لە ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکان بگیردرێت و ئەو جۆرە ئاگرانە دەچنە چوارچێوەى کارى تیرۆرستییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەسەن ئەبوزەر، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى (ى6 ئایارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکردووە، ئاگرى نەخۆشخانەکان دەچنە چوارچێوەى کارە تیرۆرستییەکانەوە بە چەندین شێوە.

 

وتوشیەتى، لیژنەى ئاسایش و بەرگرى ڕێنمایى داوەتە لیژنەکانى تر کە ڕۆڵیان هەبێت لە بابەتى ئاگرى نەخۆشخانەکان و کەیسەکانى ئۆکسجین و کارەبا، ئەو بابەتە تەنها پەیوەندى بەلایەنى تەندروستى یاخود خزمەتگوزارییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندى بەلایەنى ئەمنیشەوە هەیە.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ڕێنمایى نوێ لەو بارەیەوە دەردەچێت، چونکە ئەو بابەتە ڕێچکەیەکى مەترسیدار دەگرێتەبەر وەک ژەهراویکردنى ئاو و سوتاندنى بتڵى ئۆکسجین و چەندین بابەتى تر.

 

سەبارەت بە ئاگرەکەى نەخۆشخانەى "ئیبن خەتیب" ئەوەى ڕونکردووەتەوە، سەرۆک وەزیران، وەزیرى ناوخۆى بە سەرۆکایەتى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە ڕاسپاردووە و ڕێنمایى ئەمنى لەو بارەیەوە دەردەکرێت، لیژنەکەى کاتى پێویستە بۆ گەڕان بەدواى هۆکارەکان و دیاریکردنى کەمتەرخەمەکان، هەروەها پەرلەمانیش لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى بە سەرۆکایەتى بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچون و ئاشکراکردنى ڕاستییەکان.