گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەسرور بارزانى:نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان

2021.05.06 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى:نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى زیادبوونى توندوتیژى دژى ژنان بڵاوکردەوە و لەو بارەیەوە نیگەرانى خۆى خستەڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (6ى ئایارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا نیگەرانى خۆى نیشاندا لە زیادبوونى دیاردەى توندوتیژى بەرامبەر بە کچان و ژنان و بە کارێکى دواکەوتووانەى ناوبرد کە دژ بە بەهاکانى کۆمەڵگەى کوردییە.

 

بارزانى ئاماژەى بەوە کردووە "له‌ چه‌ند  هه‌فته‌ی داهاتوودا میوانداری داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات بۆ دۆزینه‌ی رێگه‌ چاره‌ و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان".

 

وتوشیەتى "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه‌ دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە سوورین له‌ سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه".

 

هاوکات لەبارەى کۆبوونەوەیان لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکى حکومەت و چەند وەزیرێکى پەیوەندیدار بەو بابەتە سەرۆکى حکومەت نوسیویەتى "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێم گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه‌، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان".