ناس كورد_
فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد دەڵێت، لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، چەكدارانی پەكەكە، بە ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووك هێرش دەكەنە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، بەمیدیاكانی پارتی ڕاگەیاندووە (6 ئایاری 2021) ، چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەكی تێدایە و "لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووكیان بەكارهێناوە".
فەرماندەی هەڵگورد، ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكە دراوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانیش لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا نەبووە.