گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هۆشدارى لە گەڕانەوەى داعش دەدات

2021.05.05 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هۆشدارى لە گەڕانەوەى داعش دەدات

ناس کورد- 

هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ڕایگەیاند، زیادبوونى هێرشەکانى ڕێکخراوى داعش نیشانەى ئەوەن کە ئەو ڕێکخراوە هەوڵى ئەوە دەدات بگەڕێتەوە و لە ئێستادا مەترسى گەڕانەوەى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ (5ى ئایارى 2021) لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسى ڕۆیتەرز ئاماژەى بەوە کرد، داعش خۆى ڕێکخستووەتەوە و بە تەواوەتى لەناونەبراوە و چەند هەزار چەکدارێکى لەناو عێراقدا هەیە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە،  به‌ر له‌ سێ‌ هه‌فته‌ 38 ئه‌ندامی‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌موویان كوردن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 22 ساڵیدایه‌ و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیان پێدراوه‌ و ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ ده‌كرد، ئه‌م كاره‌ پێویستی‌ به‌ وریایی و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

سەبارەت بە هۆکارەکان هاوسەرۆکى یەکێتى باسى لەوەکردووە، ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا بووه‌ته‌ شوێنێكی‌ گونجاو بۆ كاركردنی‌ رێكخراوی‌ داعش و نه‌بوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه‌ته‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئەو ڕێکخراوە و توانا و هێزی‌ زیاتر بووه‌.

 

وتوشیەتى، مه‌ترسی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ 2011دا هێزه‌كانی‌ له‌ عێراق كشانده‌وه‌ كه‌لێنێكی‌ ئه‌منی‌ دروست بوو کە گروپه‌ چه‌كداره‌كان قۆستیانه‌وه.