گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قەدەغەى هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و  ئێران درێژکرایەوه

2021.05.05 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەى هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و  ئێران درێژکرایەوه

ناس کورد-

لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆى گەشتیارى نێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوەى 16 ڕۆژى تر دریژکراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل عەلی ئاغا لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ (5ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوری یەکانەوە لەمڕۆ ڕێکەوتی (5ى ئایارى 2021) بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

 

لەرۆژى 25ى شوباتى 2021ەوە بەبڕیاری ئێران و لەپێناو ڕێگری کردن لەزیاتر بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆى گەشتیارى نێوان هەرێم و ئەو وڵاتە دراوە و بەچەند قۆناغێک چەند جارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە و دواین نوێکردنەوەش لەمڕۆ چۆتە بواری جێ بەجێ کردن و تا (21ى ئایارى 2021) ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن ڕێگەپێدراودەبن.