گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 ئێران سەرکەوتنى تاقیکردنەوەکانى یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای خۆماڵی ڕاگەیاند 

2021.05.05 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
 ئێران سەرکەوتنى تاقیکردنەوەکانى یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای خۆماڵی ڕاگەیاند 

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، یەکەم تاقیکردنەوەی تەختی ڤاکسینی کۆرنای خۆماڵی بەناوی "فەخر" بەشێوەیەکی مرۆیی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە ( 5ی ئایاری 2021) بڵاوى کردەوە، پسپۆڕانی تەندروستی ئێران لە 16ی ئازاری ڕابردوودا قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر کوڕی زانای ئەتۆمی تیرۆرکراو موحسین فەخری زادە، ئەنجامداوە".  

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "ڤاکسینی فەخر لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بەرهەمهێنراوە".

 

راگەیاندنی سەرکەوتنى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەحمەد کەریمی بەڕێوەبەری پرۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی فەخر لەکۆتایی مانگی ئازاری  رابردوودا بەڵێنی ئەوەی دابوو،کە ڤاکسینەکە لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرفراون بەرهەمدەهێنرێت و بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بەردەست دەبێت".