گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى یەکێتى یاساى چاکسازى بە گەورەترین ’درۆ’ى حکومەت ناودەبات

2021.05.05 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى یەکێتى یاساى چاکسازى بە گەورەترین ’درۆ’ى حکومەت ناودەبات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "یاسای چاکسازی گەورەترین درۆی حکومەت بوو بۆ پەرلەمان و خەڵک و بڕیارمانداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیرە پەیوەندارەکان بکەین بەمەبەستی  گفتوگۆکردن لە بارەی هۆکاری جێبەجێ نەکرنی یاساکە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

شنۆ شەهید ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان (5ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد ، یاسای چاکسازی گەورەترین درۆی حکومەت بوو بۆ پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

 

 

وتیشى، ماوەی 10 مانگ زیاترە یاسای چاکسازی لەپەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە بەڵام حکومەت لە دوو ڕاپۆرتی سێ مانگی کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە تەنها ڕێنمایی دەرکردووە و هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بە ئاڕاستەی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و نادادی لە دام و دەزگاکانی  حکومەت و جێبەجێ کردنی یاساکە.

 

 

باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاکی بڕیارماندا لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیرە پەیوەندارەکان بکەین بەمەبەستی  گفتوگۆکردن لە بارەی هۆکاری جێبەجێ نەکرنی یاساکە.