گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرهەم ساڵح: هەموان دەیانەوێت کێشەکانیان بدەن بە ملى ئێمەدا

2021.05.05 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: هەموان دەیانەوێت کێشەکانیان بدەن بە ملى ئێمەدا

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، ئێران دراوسێمانە و دەمانەوێت یەکى بخەین لەگەڵ سیاسەتى هەرێمی، بەڵام نامانەوێت عێراق ببێتە مەیدانى کێشمەکێشەکان و جەختلەوەشدەکاتەوە کە بەغدا و واشنتۆنیش نایانەوێت هێزەکانى ئەمریکا بۆ هەمیشەیى بمێننەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق (5ى ئايارى 2021) لە وتەیەکدا لە لوتکەى "بەیروت ئینستیتیوت" ئاماژەى بەوەدا، کۆمارى ئیسلامى ئێران هاوسێمانە و دەمانەوێت بیخەینە ناو چوارچێوەى هەرێمییەوە، بەڵام سورین لەسەر سەروەرییمان و نامانەوێت عێراق ببێتە مەیدانى کێشمەکێشەکان.

 

باسى لەوەشکرد، کێشەى خێوەتگەى هولمان هەیە و هەموان دەیانەوێت کێشەکانیان بدەن بە ملى ئێمەدا، ژمارەیەک چەکدارى بیانى بوونیان هەیە و عێراق ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا بکات و پێویستمان بە هاوکارى نێودەوڵەتى هەیە لەو پێناوەدا.

 

سەبارەت بە بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەناو خاکى عێراقدا سەرۆک کۆمارى عێراق جەختیلەوەکردەوە، عێراق و ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش نایانەوێت هێزەکانى ئەمریکا بۆ هەمیشەیی لە عێراقدا بمێننەوە.