گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو كەمكرایەوە

2021.05.05 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
سزای نەبەستنی پێوەری ئاو كەمكرایەوە

ناس کورد-

دوای کەمکردنەوەی کرێی ئاوی ماڵان وەزارەتی شارەوانی بڕیاریدا سزای بەستنی پێوەی ئاویش کەمبکاتەوە و هاوکات نرخەکانیشی دیاریکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (5ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای کەمکردنەوەی نرخی ئاو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان هاوكات بڕی سزای نەبەستنی پێوەری ئاویش كەمكراوەتەوە و ئەوەش بۆ هاندانی هاوبەشانی ئاوە، تاوەکو پێوەر ببەستن.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیەی ئێستا پەسەند كراوە، بڕی سزادانی نەبەستنی پێوەر، بۆ بڕێكی یەكجار زۆر دابەزێندراوە لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت لە بەستنی پێوەر دەكاتەوە و داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە خێرایی پێوەری ئاو ببەستن.

 

وەزارەتی شارەوانی ڕونکردنەوە لەبارەی سزاکانی پێشو و ئێستا داوە و ئاماژەى بەوە کردووە، لە ڕێنماییە كۆنەكەدا (پێشوو) بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ڕێنماییەكەی ئێستا بۆ 80 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، بۆ پەرستگەكان، لە ڕێنماییە كۆنەدا بڕی پارەی وەرگیراو (سزا) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لەو رێماییە نوێیەدا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

 

باس لەوەشکراوە، ئەو دامودەزگە حكومییانەی کە پێوەریان نەبەستوە، لە رێنماییە کۆنەکەدا بە بڕی 300 هەزار سزادەدران بەڵام ئێستا کراوەتە بۆ 100 هەزار، جگە لەوانیش بۆ كەرتی نیمچە حكومی كە وەبەرهێنان نەبێت، لە ڕێنماییە كۆنەكە بڕی 350 هەزار دینار سزابوو ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە هەروەها كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری وەبەرهێنان لە ڕێنماییە كۆنەكە بۆ دوای سێ مانگ بڕی سزادان 400 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ 200 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

 

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەکراوە، شوشتنگە بە هەموو جۆرەكانی، بۆ دوای سێ مانگ، بڕی 450 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەڕەچاوكردنی دۆخە ئابوورییەكە بۆ 250 هەزار دینار دابەزێندراوە.