گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرپەرشتیار

فەیسبوك هەڵپەساردنی هەژماری دۆناڵد تڕەمپی درێژ كردەوە

2021.05.05 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوك هەڵپەساردنی هەژماری دۆناڵد تڕەمپی درێژ كردەوە

ناس كورد_

ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری فەیسبوك ڕایگەیاند، كۆمپانیاكە دەتوانێت بەردەوام بێت لە قەدەغەكردنی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەبەكارهێنانی سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی پاش ئەوەی بەهۆی هاندنی هێرشی سەر كۆنگرێسەوە لێی قەدەغەكرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڕیارەكە (5 ئایاری 2021) بڕیارەكە سەكۆی ئەنستاگرامیش دەگرێتەوە و ترەمپ لەهەردوو تۆڕەكە دەوروبەری 60 ملیۆن لایك و بینەری هەیە. 

هەژمارەكانی ترەمپ لە 7 كانونی دووەمی ئەمساڵ (2021) پاش یەك ڕۆژ لەهەڵكوتانە سەر كۆنگرێس لەلایەن هەوادارانییەوە هەڵپەسێردران بە پاساوی بەرگرتن لە هاندانی توندوتیژی.