گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاری

یەکەم شاندى باڵاى ئیدارەى بایدن لە هەولێر.. لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم باسی چیان کرد؟

2021.05.05 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم شاندى باڵاى ئیدارەى بایدن لە هەولێر.. لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم باسی چیان کرد؟

ناس کورد-

یەکەم شاندى باڵاى ئەمریکا لە ئیدارەى جۆ بایدن گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان لەپابەندبوون بە هاوبەشى لەگەڵ هەرێم کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندەکەى ئەمریکا لەسەر سێ ئاستى باڵاى ناوەندى بڕیاردانى ئەو وڵاتە پێکهاتووە، کۆشکی سپی، وەزارەتى دەرەوە و بەرگرى.

 

ئەندامانى شاندەکە پێکهاتووە لەدیریک شۆلێی ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، برێت مەکگورک هەماهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

شاندەکە سەرەتا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبونەوە و چەندین پرسیان تاوتوێکرد.

me_ga.php?id=3640

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، شاندەکە سڵاو و ڕێزی جۆ بایدنیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە هاتنی ئەم شاندە، جەختکردنەوەی گرنگیدانی سەرۆک و حکومەتی ئەمەریکایە بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکەى ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریگردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر بە تایبەتی داعش.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتى هەرێم، سوپاسی و پێزانینی خۆی بۆ بایدن و پشتگیرییەکانی حکومەتی ئەمەریکا دەربڕی و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیشاندا.

me_ga.php?id=3641

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

 

سەردانى شاندە باڵاکەى ئەمریکا بۆ هەرێمى کوردستان هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق و ئەو هێرشە موشەکییانەى کە کرایە سەر هێزەکانى هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، کە نیگەرانى ئەمریکا و هاوپەیمانانى بەدواى خۆیدا هێنا.

 

شاندەکە هەروەها لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى کۆبووە، بڕیاریشە ئێوارەى ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرۆکانى یەکێتى کۆبنەوە.

 

شاندە باڵاكەی ئەمەریكا جەختیکردووەتەوە ئیدارەی تازەی ئەمەریكا زۆر بە باشی ئاگاداری ڕەوش و گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەیە، وڵاتەكەیان پابەندی ئەو هاوبەشییە دەمێنێتەوە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی تری هەیەتی، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگاى بارزانى کە دواى کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە.

me_ga.php?id=3644me_ga.php?id=3645me_ga.php?id=3646me_ga.php?id=3642me_ga.php?id=3643me_ga.php?id=3647