گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چل ئەمێر بۆ هەر ماڵێک

پێوەرى زیرەکى کارەبا دەخرێتەکار

2021.05.05 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
پێوەرى زیرەکى کارەبا دەخرێتەکار

ناس کورد-

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا پێوەری زیرەک لە سنورى ئیدارەى گەرمیان بکەوێتەکار و بۆ هەر هاوبەشێکى کارەبا 40 ئەمپێر دیاریکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ئیدارەى گەرمیان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئامانج لە خستنەکارى پێوەرەکە کە بەکارهێنانى کارەبا لە سنورى 40 ئەمپێردا سنوردار دەکات زیادکردنى کارەبایە لەوەرزی هاویندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە قەزای کەلار و کفری و ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵا و نەوجول گردەگۆزینە 62 هەزار و 734 پێوەر بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە کە دەکاتە 85% هاوبەشانی کارەبا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان.

 

دوو ساڵ لەمەوبەر وەزارەتى کارەباى هەرێم سیستمى پێوەرى زیرەکى بۆ کارەباى نیشتیمانى لە هەرێمى کوردستان خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

سیستمەکە بەکارهێنانى کارەبا سنوردار دەکات و ڕێگا نادات هاووڵاتیان کارەبای زیادە بەکاربهێنن و هەر هاوبەشێک کارەبا زۆر بەکاربهێنێت پارەی زیاترى بۆ دێتەوە.

 

رێگریکردنى سیستمەکە لە زیاد بەکارهێنانى کارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەجۆرێک داڕێژراوە کە جۆزەیەک لەناو ماڵەکان دادەنرێت و لەکاتی زۆر بەکارهێناندا جۆزەکە هەڵدەستێتەوە.