گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیارى لەسەر ئەو کچە ئاشکرادەکات کە لە پردێکی سلێمانییەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە

2021.05.05 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس زانیارى لەسەر ئەو کچە ئاشکرادەکات کە لە پردێکی سلێمانییەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو کچەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە پردى وڵوبەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە هیچ پێناسێکى پێ نییە و هێشتا نەناسراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند، کچەکە کراسێکى سپى و پانتۆڵێکى رەشى لەپێدا بووە و سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەپردێکەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە.

 

وتیشى، "تا ئێستا ناسنامەى کچەکە نازانرێت، چونکە هیچ پێناسێکى پێ نەبووە، کەسیش نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى کە لە پزیشکى دادوەرییە".

 

سەرکەوت ئەحمەد باسى لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس لەو بارەیەوە بەردەوامە و شۆفێرى ئەو ئۆتۆمبێلەى کچەکە کەوتووەتە سەرى لەلاى پۆلیسە، بەڵام رووداوەکە لە دەسەڵاتى ئەودا نەبووە.

 

بەیانی ئەمڕۆ کچێک لە پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و دوای ئەوەى ئۆتۆمبێلێک لێیدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

me_ga.php?id=3636

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە "ناس کورد"ی (5ی ئایاری 2021) ڕاگەیاند، کچەکە تەمەنی 16 ساڵە.

سەرچاوەیەک لە دادی پزیشکیی سلێمانییەوە بە ناس کوردی وت، کچەکە جلی خوێندکاریی لەبەردابووە و تەنها جانتایەکی قەڵەم و کەلوپەلی خوێندنی پێبووە.

وتیشی، تائێستا ناسنامەى کچەکە دیار نییە و هیچ کەسێک لە کەسوکاری نەهاتوون بۆ دادی پزیشکی.



جەختی کردەوە کە "خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکراوە کە کچەکە کەوتووەتە بە سەریدا و لە بنکەی پۆلیسی سەیوانە."