گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر کوشتنی ئەمیر ئاشکرا دەکات

2021.05.05 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر کوشتنی ئەمیر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتی كەسێك و برینداركردنی دوو كەسی دیكە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (5ی ئایاری 2021) ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 1:30 خولەک، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی تەقەكردن لەگوندی دەرەتەكی سەر بە ناحیەی بەرزنجە لە سنوری قەزای سەیدسادق، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سەید سادق و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوینی ڕوداوەكەو زانرا دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە كە سێ‌ سەرنشینی تێدا بووەو بە هۆیە یەكێك لەسەرنشینەكانی گیانی لەدەستداوە و دووانی تر بریندار بوون.

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد"، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئەمیر شێخ تەهایە و لەدایكبووی ساڵی 2001ـە.

ڕاشیگەیاندووە، پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارێك بەناوی (س ، م ، م ) لەدایكبوی 1986 دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بەتۆمەتبار بووە.



پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەدا بەردەوامە و هەركەسێك لەم دۆسیەیە تێوەگلابێت دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسادەكرێتەوە .

me_ga.php?id=3634me_ga.php?id=3635