گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار هۆکار بۆ بازدانى نرخى نەوت دیاریکرا

2021.05.05 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
چوار هۆکار بۆ بازدانى نرخى نەوت دیاریکرا

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینى، ئەوەش بەهۆى چوار هۆکارەوە کە یەکێکیان پەیوەندى بە رێکەوتنى ئۆپیک پڵەسەوە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى ى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە رۆژى سێشەممە بۆ 69.04 بەرزبووەوە، هەروەها نەوتى خاوى تەکساس گەیشتە  65.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

رێکخراوى رونبین تایبەت بە شیکردنەوە و چاودیرى بازاڕى نەوت لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند،  چەند هۆکارێک لەپشت ئەم بەرزبونەوەیەوەیە یەکەمیان پەیوەندى بە لێدوانەکەى وەزیری خەزێنەی ئەمریکاوە هەیە کە ڕایگەیاند ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی سود هەیە، بەو هۆیەشەوە بەهای پشکە کان لە بازاڕدا پاشەکشەی کرد و لەگەڵیشیدا بەهای دۆلاریش دابەزی. کاتێک بەهای دۆلار دادەبەزێت نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوان نرخی نەوت و دۆلاردا هەیە.

 

هۆکارى دووەم بەپێی رێکخراوەکە، بەهۆی زیاتر بەکار هێنانی پێکوتەی کورۆناو لابردنى بەربەستەکانە لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا و هیوای بوژانەوەی گەشتەکان لەهاویندا لەسەر ئاستی ئەمەریکا و بەشێک لەوڵاتانی تری جیهان لەزیادبوونە.

 

هەروەها هۆکارى سێیەم پەیوەندى هەیە بە زیادبوونى خواست لەسەر نەوت لە چین و بوژانەوەى ئابوری ئەو وڵاتە ، لەگەڵ ئەوەی خواست لە سێهەم گەورەترین هاوردەکەری نەوتی جیهان ( هیندستان) کەمی کردووە بەهۆی ئەو تەوژمە فراوانەی ڤایرۆسی کرۆنا لەو وڵاتەدا.

 

رێکخراوەکە پێیوایە پابەندی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس بە رێکەوتنی کەم کردنەوەی بەرهەم و زیادکردنی بەرهەم بەشێوەی قۆناغ بەندی و لەسەرخۆ و بەپێی پێداویستی و هەڵسەنگاندنی بازاڕ هۆکاری گەڕاندنەوەی هاوسەنگییە بۆ بازاڕی نەوت.