گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیر

سێ کاندید بۆ پۆستى وەزیرى تەندروستى رادەستى کازمى دەکرێت

2021.05.05 - 08:16
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کاندید بۆ پۆستى وەزیرى تەندروستى رادەستى کازمى دەکرێت

ناس كورد-

 

لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سێ کاندید پێشکەش دەکەن بۆ جێگرتنەوەى محەمەد تەمیمى وەزیرى تەندروستى کە دەستى لەکارکێشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەوى ئەندامى لیژنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەو کاندیدانەى پێشکەشى دەکەن بەدور دەبن لە پشک پشکێنە و ئامانج لێی هەستانەوەى کەرتى تەندروستییە.

 

وتیشى لیژنەى تەندروستى سورە لەسەر دیاریکردنى کەسانى پسپۆڕ لەزوترین کاتدا کە دەخرێنە بەردەم سەرۆک وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەرى.

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی دا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس کوردی"ى ڕاگەیاند کە لەمیانەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا کە تێیدا راسپاردەکانى تایبەت بە لیژنەى لێکۆڵینەوە لە سوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب پەسەندکرا حەسەن تەمیمى  نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى کازمى کردووە.