گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێبڕینی موچە نامێنێت

لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەى پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران

2021.05.04 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەى پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان دەڵیت، وەزیری دارایی بەڵێنی پێداون هەرکات یاسای بودجەی گشتیی عێراق جێبەجێکراو حکومەتی فیدراڵیی پشکی هەرێمی نارد، ئەوا چیدی لێبرینی موچە نامێنێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانیی کوردستان (4ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و کۆمەڵێک داواکارییان ئاڕاستە کردووە.

 

وتیشی، "داومان لە وەزیری دارایی کردووە لێبرینی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران کۆتایی پێبهێنرێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان (تەرفیع) جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک داواکاری دیکە کە پەیوەندی بە مامۆستایانی گرێبەست، پارەی هاتوچۆی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆوە هەیە".

 

زیاتر بخوێنەوە: ناس کورد هۆکاری نەچوونەوەی شاندی تەکنیکیی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرادەکات



جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان جەختی لەوەشکردووە، "وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەی پێی داوین هەرکات یاسای بودجەی عێراق جێبەجێکرا و پشکی هەرێم لە بودجەکە ڕەوانەکرا ئەوا لێبڕینی موچە نامێنێت وسیستمی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانباران دەستبەجێ دەگەڕێننەوە دۆخی جارانی".

 

"هەرکات پشکی هەرێم لە بودجە ڕەوانە کراو وحکومەتی بەڵێنەکانی جێبەجێنەکرد ئەوا بەدڵنیاییەوە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت وبەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین،" ئەحمەد گەرمیانی وای وت.

 

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی داواكارییان پێشكەش بە وەزیری دارایی و ئابوری كرد. وەزیری دارایی و ئابورییش بەڵێنی پێبدان لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەی لەبەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بكات."

me_ga.php?id=3625me_ga.php?id=3624