گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی لیوا هاوبەشەکان کۆبوونەوە

2021.05.04 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی لیوا هاوبەشەکان کۆبوونەوە

 

ناس کورد- 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ فەرماندە و جێگری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووە و تیایداگفتوگۆیان لەبارەی خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیەکانی و بەرەنگاربوونەوە و تێکشکانیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 4ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی کۆبونەوەیەکماندا لەگەڵ فەرماندە و جێگری لیوا هاوبەشەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، جەختمانکردەوە لەسەر توندتۆڵکردنی زیاتری سەنگەرەکان پەرەدان بە پڕۆسەی خۆرێکخستنەوە و  پابەندبوون بە دیسپلینە سەربازییەکان لەناو هێزەکانماندا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو کۆبوونەوەیە، هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیەکانی و بەرەنگاربوونەوە و تێکشکانیان گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کرا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کۆبوونەوەکە، بە سەرنج و پێشنیاری فەرماندەی لیواکان لەبارەی پێویستیەکان و دۆخی ئێستای ناوچەکە کۆتایی هات."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش خۆیان ڕێکخستووەتەوە ناوبەناو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەت ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هێرش ئەنجامدەدەن.

 

دوایین هێرشیشیان لە هەفتەی ڕابردوودا بوو بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای کەرکوک کە تیایدا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و دوو پێشمەرگەش برینداربوون.