ناس کورد-
وەزيرى كاروبارى شەهيدان و ئەنفالكراوانی هەرێم ئاشكرای كرد، مينجەى مانگانەی زياتر لە 600 زيندانى سياسى بەردەوام دەبێت بە مەرجێک هیچ مینحە و موچەیەکی تریان نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدوڵای حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان (3ى ئايارى 2021) بڵاويكردووەتەوە، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ 639 زیندانی سیاسی.
ئەوەشى ڕوونكردووەتەوە، ئەو زيندانييە سياسيانە ماوەی 10 ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ موچەیەکی تریان نییە.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختيلەوەشكردووەتەوە، هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی سياسى تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.
بەپێى فەرمانە وزارييەكە، پێويستە هەريەكێك لەوانە لە ڕێگەى بايۆمەترى و بەڵێننامەى دادنوسەوە بيسەلمێنێت كە هيچ موچە و مينحەيەكى ترى نييە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى فيدراڵى عێراق.