ناس كورد_
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تەندروستی كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕابگەیەنرێت بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا. وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش لەنێوان 12 ئایار (پێش جەژن) بۆ 22 ئایاری 2021 دیاری كراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینەگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانیی عێراق (4ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، "بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری داوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری عێراقدا بسەپێنێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیارەکە لە 12ی ئایارەوە تاوەکو 22ی ئایار بەردەوام دەبێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "بڕیارەکە هەموو شوێنە گشتییەکان، موڵەکان، خواردنەگەکان، کافیتریاکان، هۆڵەکانی سینەما، هۆڵی ئاهەنگەکان، مەلەوانگەکان و هۆڵەکانی وەرزش ولەش جوانی دەگرێتەوە".
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە ماوەی قەدەغەکدا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت بەهیچ کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی یاخود کۆمەڵایەتی.