ناس کورد-
ماڵپەڕێکى تایبەت بە ساغكردنەوە بەدوادچوون بۆ بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، راستى و دروستى چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی ئاشکرادەکات كە دەریدەخات هندۆسەکانی وڵاتی هند بتەكانیان فڕێ دەدەن گوایە بەهۆى ئەوەی نەیانتوانیوە لەپەتای کۆرۆنا بیانپارێزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدەمی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی تووندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان، بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیان دەستاودەستکرد کە تێیدا دەردەکەوێت کۆمەڵێک هاوڵاتی هیندستان لە ئاینزای هیندۆسی بتەکانیان فڕێ دەدەنە ناو ئاوی دەریاوە.
ساغكردنەوەیەكی ماڵپەڕەی"مسبار"کە تایبەتە بە بەدوادچوون بۆبڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و "ناس كورد" بینیویەتی (4 ئایاری 2021) ئاشکرایکرد،" ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کۆنن و مێژووەکانیان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2015 .
ئاماژە بەوەشکراوە، گرتە ڤیدیۆکان لە دەمی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ئاینیی هیندۆسەکاندا تۆمارکراوە کە بۆخواوەندە (گانیش چاچۆرتی) ئەنجامدراوە کە 10 ڕۆژ دەخایەنێت ولە ڕۆژی کۆتاییدادەبێت بەگوێرەی سروتە ئاینییەکە دەبێت بتەکانیان بخنە ناوی ئاوی دەریاوە.