ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەکانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە بەغدا پەسەندکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە گەڕانەوەى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتى تەندروستى پابەند دەکرێت بە لابردنى سەلمان حامد بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب، نەعیم کازم یاریدەدەرى کارگێڕی، ئەحمەد جەسام بەرپرسى بەرگرى شارستانى لە پۆستەکانیان.
بەپێی بڕیارێکى دیکە، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى بەغدا لەپۆستەکەى لادەبرێت، وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانیان.
هەر بەپێی بڕیارەکان، وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەکان پابەند دەکرێن بەجێبەجێکردنى سیستەمى سەلامەتى نەخۆش و یاریدەرەکانیان و ئەوانەى سەردانیان دەکەن.