گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرپرسێکى هەرێم: تورکیا لەناو خاکى هەرێم دەستى بەسەر چەند پێگەیەکى گرنگدا گرتووە

2021.05.04 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى هەرێم: تورکیا لەناو خاکى هەرێم دەستى بەسەر چەند پێگەیەکى گرنگدا گرتووە

ناس كورد-

بەڕێوەبەرى ناحیەى کانى ماسى لەسنورى پارێزگاى دهۆک رایگەیاند، سوپاى تورکیا دەستى بەسەر چەندین پێگەى "گرنگدا" گرتووە لەسەر لوتکەى چیاى کیستە لەخاکى هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست عەقراوى لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ئەڵمانیا ئاماژەى بەوەکردووە، دواى پێکدادانەکانى چەند رۆژى رابردووى سوپاى تورکیا و پەکەکە، تورکیا دەستى بەسەر چەندین تونێل و پێگەى گرنگى پەکەکەدا گرتووە لە قوڵایی چیاى کیستە لە خاکى هەرێم.

 

وتیشى "پێکدادانى توند بەردەوامە لەسنورى چیاکە و دەوروبەرى کانى ماسی و گوندى هرورى و ناوچەکانى ئافاشین و باسیاتى سەر بە قەزاى ئامێدى".

 

لەچەند رۆژى رابردوودا خلوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا هێزەکانى وڵاتەکەى لەناو خاکى هەرێم بەسەرکردەوە، ئەوەش نیگەرانى عێراقى بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام هەرێم لەو بارەیەوە بێدەنگى هەڵبژاردووە.

 

وەزارەتی دەرەوەى عێراق دوێنێ بانگی باڵیۆزی کاتی تورکیای لە بەغدا بانگهێشتکرد و ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆی لەبارەى سەردانی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی حکومەتی عێراقی دەربڕى.