گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەر بە خودی خۆیانن؟  

پەرلەمانتارێکى یەکێتى گومان لە سەربەخۆبوونى چەند کاندیدێکى هەرێم دەکات 

2021.05.04 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى یەکێتى گومان لە سەربەخۆبوونى چەند کاندیدێکى هەرێم دەکات 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەبەغدا گومان لەسەربەخۆیى ئەو کەسانە دەکات کە بەناوى کەسانى سەربەخۆوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کاندید کردووە و دەڵێت "سەربەخۆ نین و دژ بە خواستی حزبەکانیش نین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق (4ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، یەکێک لە مەبەستەکانی ھەموارکردنی یاسای ھەڵبژاردن، بریتی بوو لە نەھێشتنی لیستی حزبی و رێگادان بە کەسانی رۆشنبیر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی کە خۆیان لە ریزەکانی ھیچ حزب و پارتێکدا نەدۆزیبووەوە، خۆیان کاندید بکەن و ئەگەر متمانەیان ھێنا، لەو رێگایەوە خەبات بۆ بۆچوونەکانیان بکەن.

 

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی لە کۆی عێراقدا بەدیدەکرێت رفاندن و کوشتنی ھەموو ئەو چالاکوانانەن کە سەربەخۆن، پێگەی جەماوەرییان ھەیە و بوونەتە مەترسی لەسەر حزبە گەورەکان.

 

لەبارەی کاندیدەکانی هەرێمی کوردستان گومان دەکات و دەڵێت، "کاندیدە سەربەخۆکانی ھەرێم بەشێکیان ساڵانێک لە ڕیزی حزبێکدا کاریان کردووە و بە تەکتیک بێت یا ھەر ھۆکارێکی دیکە، ئێستا وەکو سەربەخۆ خۆیان دەناسێنن و لەم ھەڵبژاردنە بەشدار دەبن. بەشێک لەو کاندیدانە چاویان لەوەیە کە تەکلیفیان لێ بکرێت پاشگەزببنەوە لە خۆکاندیدکردن و لە بەرامبەردا قەرەبووی مادی یان مەعنەوی بکرێن".

 

ئەوەشی وتووە "ئەوانەی وەکو سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە، لە راستیدا سەربەخۆ نین و دژ بە خواستی حزبەکانیش نین. لە ئێستاوە دیارە کە ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، ئامانجی خۆی نەپێکا و دووبارە حزبە گەورەکان یاساکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان قۆستووەتەوە. "مەبەستەکەم رێژەییە".