گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادوەرێک بڕیارى دادگایى پێداچوونەوەى هەرێم لەبارەى بەندکراوەکانى بادینان ئاشکرا دەکات

2021.05.04 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێک بڕیارى دادگایى پێداچوونەوەى هەرێم لەبارەى بەندکراوەکانى بادینان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

دادوەرێکى دیارى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم سزاى بەندکردنى ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانى بادینانى پەسەند کردووە و ئەو کارەش بە "ڕۆژێکى ترى ڕەش" ناودەبات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم شێخ لەتیف مستەفا (4ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و  چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد".

 

دەشلیت "رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات".

 

بەوتەى ئەو دادوەرە، تاقە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی  تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێشبینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پێداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ.

 

دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر 16 ى شوباتى 2021 بڕیاریدا هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بە شەش ساڵ زیندانى سزا بدرێن، بەتۆمەتى سیخوڕى و مەترسی بۆ سەر ئاسایشى هەرێم.