کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی ڕابردوو گرژیی و ئاڵۆزیی کەوتووەتە نێوان كۆمەڵێك چەكدار و پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دواتر "چەكدارەكان هێرشیانكردووەتە سەر سكیورتییەكان و تەقە دروستبووە لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دور لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان."
.
دەشڵێت، بههۆی ڕوداوهكهوه كهسێك بهناوی (ڕ ، ف) برینداربووە و دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و بریندارەكەیان بۆ
نەخۆشخانە گواستووەتەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی هێزهكانی پۆلیس دەركەوتووە كە بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە تەنها كێشەكە لە نێوان چەكدارەكان و سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە.
ڕاشیگەیاند، "لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، لە داهاتووشدا تەواوی ڕێكارە یاساییەكان بۆ هاوڵاتیان دەخەینەڕو."