ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى و لەگەڵ بەرپرسانى بزوتنەوەکە کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى (4ى ئایارى 2021) بەسەردانێک گەیشتە سلێمانى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى و لە سەرەتادا سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى لە گردى زەرگەتە کرد و لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانى بزوتنەوەکە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە لەدواى گۆڕان سەردانى هەریەک لە یەکێتى و حزبى سۆسیالیست بکات.
سەردانەکە دواى ئەوە دێت کە دوێنێ (دووشەممە) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر سەردانى هەریەک لە کۆمەڵى دادگەریى و یەکگرتووى ئیسلامى کرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمیش سەردانەکان بەمەبەستى گفتوگۆکردنە لەبارەى دەستورى هەرێمى کوردستان و تاوتوێکردنى بابەتى یەکڕیزى نێو ماڵى کورد و لایەنە سیاسییەکان.