ناس کورد-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى دەستبەکاربوونى نەوزاد هادی پارێزگاری پێشوی هەولێر و ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڵاوکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی نزیک لە نەوزاد هادی (4ى ئایارى 2021) بە "ناس کورد"ى وت، بەمەبەستی دەستبەکاربوون وەک ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون بەپلەی وەزیر نەوزاد هادی چووەتە بەغدای پایتەخت.
هاوکات نەوزاد هادی لە لێدوانێکى بۆ "ناس کورد" لەگەڵ ئەوەى کە بابەتەکەى ڕەتنەکردەوە ئاماژەى بەوە کرد کە لە ئێستادا هیچ فەرمانێک لەو بارەیەوە دەرنەچووە و بەفەرمی هیچ شتێک نەکراوە.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە ڕۆژی (دووشەممە) نەوزاد هادی، بەفەرمی وەک ڕاویژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر پشکی پارتی دەست بەکاربوو، بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون بەپلەی وەزیر.