گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جۆ بایدن ژمارەى ئەو پەنابەرانەى دیارى کرد کە ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ئەمەریکا

2021.05.04 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
جۆ بایدن ژمارەى ئەو پەنابەرانەى دیارى کرد کە ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ئەمەریکا

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، ژمارەى ئەو پەنابەرانەى کە ڕێگەیان دەدرێت بچنە وڵاتەکەی بۆ 62500 پەنابەر زیاد دەکات لەکاتێکدا لە سەروەختى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا 15 هەزار پەنابەر بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدواى ڕەخنەگرتن و ناڕەزایەتییەکى زۆرى هەوادارەکانى بەهۆى بڕیارێکى پێشووى بۆ مانەوەى ئەو کۆت و بەندانەى لە سەردەمى ترەمپدا دانرابوو، بایدن بڕیارى زیادکردنى ژمارەى پەنابەرانى بۆ چوونە ناو وڵاتەکەیدا.

 

لە راگەیەندراوێکیشدا بایدن ئاماژەى بەوە کرد کە ئەو بڕیارە نوێیە توانایى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەسەر بەهەند وەرگرتنى پەنابەران بەرفراوان دەکات هەتا ئەو ئاستەى بتوانین لەئایندەدا رێژەکە بگەیەنینە 125000 پەنابەر لە ساڵى داهاتوودا.