ناس كورد-
یەکەم دەستکەوتى "کۆبونەوەى باڵاى ئەمنى" عێراق لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى والى داعش بوو لە فەلوجە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى فەرمى حکومەتى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەکە لە ژمارەى ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو کۆبوونەوەیەى لەدوو رۆژى رابردوودا بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و بەبەشدارى فەرمانگە ئەمنییەکانى بەغدا و بەرپرسانى پێشمەرگە بەڕێوەچوو، یەکەم دەستکەوتى دەستگیرکردنى والى داعش بوو لەفەلوجە.
بەپێی راگەیەنراوێکى شانەى میدیاى ئەمنى عێراق، ئەبو عەلى جەمیلى والى داعش لە فەلوجە رۆژى دووشەممە بەهەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى هەرێم دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، جەملیى دانیناوە بەئەنجامدانى دەیان کردەوەى توندوتیژى دژى هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان.