گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکێتی تا ئێستا بڕیاری نەداوە بەشداریی بکات

سبەینێ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی لیژنەکانەوە کۆدەبنەوە

2019.03.09 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی لیژنەکانەوە کۆدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەی دانانی ئەندام و سەرۆک لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.

ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا بەپێی ڕێژەی کورسی فراکسیۆنەکان ئەندامانی لیژنەکان دیاریی دەبێت.

هاوکات ڕێواس فایەق لەبارەی بەشدارییکردنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، کە هێشتا یەکلا نەبوونەوە و چاوەڕێی بڕیاری حزبەکەیان دەکەن.

پێشتر سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەندامەکانیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ دانانیان لە لیژنەکاندا، بەڵام تا ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی ناوەکانی پێشکەش نەکردووە.

 ئایدن مەعروف پێشبینی ئەوە دەکات دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی لیژنەکان بکەوێتەوە هەفتەی ئایندە.