ناس کورد-
کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، بەنیازە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەست بکات بە چەند نوێکردنەوەیەک (ئەپدەیت) کە پێدەچێت کاریگەری هەبێت لەسەر G-Mail و Google Drive و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی دیکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەی کە کۆمپانیاکە بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە، (3ی ئایاری 2021) یاسای نوێی زەخیرەکردن (سەیڤ) کاریگەری دەبێت بۆسەر هەندێک لە خزمەتگوزاریەکانی گوگڵ کە پێشکەش بەبەکارهێنەرانی دەکرێت، بۆیە پێدەچێت بەشێک لە فایلە زەخیرەکراوەکانتان لە دەست بدەن، چونکە گوگڵ دەیانسڕێتەوە بەڵام مەرجی هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مەسجانەی کە لە مانگی 12 ی ساڵی 2020 دا لەلایەن گوگڵەوە بۆ بەکارهێنەران نێردرابوو بەمەبەستی ئامادەکاریی بووە بۆ ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پێشوەختە ئاگاداری ئەو هەنگاوەبن کە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە سیاسەتی نوێی هەیە سەبارەت بە قەبارەی زەخیرەکردنی فایلەکان لە جی مەیڵ و گوگڵ درایڤ و گوگڵ فۆتۆ.
بەگوێرەی ماڵپەرەکە، پێشبینی دەکرێت گۆگڵ هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ ئەو فایلە کۆنانە بکات کە لە ماوەی دوو ساڵدا بەکارنەهاتووە، ئاماژە بۆئەوە شکراوە کە ئەگەر هەر هەژمارێک لەماوەی 24 مانگی ڕابردوودا چالاک نەبێت، ئەوا ئەو فایلانەی لە Google Drive یان GMailدا هەیە دەسڕدرێتەوە.
ماڵپەرەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، گوگڵ پێش سڕینەوەی فایلەکان مەسجێکی ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت بۆ ئەوەی بتوانن فایلەکانیان زەخیرە بکەن.