ناس کورد-
ئەو موشەکانەی کە ئەمشەو بنکەی سەربازی بەلەديان کردە ئامانج وێنەی قاسم سولەیمانى، فەرماندەی کوژراوی فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێوەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی چەند وێنەیەک کە لە تۆڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە دەردەکەویت، ئەو موشەکانەی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بنکەی فڕۆکەوانی سەربازیی بەلەدیان کردە ئامانج وێنەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێران وئەبو مەهدی موهەندیس، جێگیری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێوەبووە.
ئەمشەو (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) بنکەی فڕۆکەوانیی سەربازیی بەلەد کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای سەلاحەدین بە 10موشەکی جۆری کاتیوشا کرایە ئامانج بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێبکەوێتەوە.
دوای بۆردوومانەکە جێسیکا ماکنوڵتی، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند "هیچ هێزێکی ئەمەریکی و نێو دەوڵەتی لە بنکە سەربازییەکەدا نییە، تەنها ژمارەیەک بەڵێندەری ئەمەریکی نەبێت، بۆردوومانەکەش هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".