گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوشەکەکەى زانیاری دەخاتەڕوو

مامۆستایەکی ناڕازی دوای ئەوەى لە دەستی پارتی ڕای کرد یەکێتی دەستگیری کرد

2021.05.03 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەکی ناڕازی دوای ئەوەى لە دەستی پارتی ڕای کرد یەکێتی دەستگیری کرد

ناس کورد-

کاروخ عوسمان مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی دەڤەری باڵەکایەتی لەکاتى چوونى بۆ ڕانیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە و هێشتا هۆکارەکەى نادیارە، کەسوکارەکەشی دەڵێن لەسەر هەڵوێست و نوسینەکانی دەستگیر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵاڵە عوسمان خوشکی ئەو چالاکوانە بە ناس کوردی وت "دوای سەردانی کردنی بۆ ڕانیە لە لایەن ئاسایشی ڕانیەوە پەیوەندی یان پێوەکراوە و وتویانە کوڕەکەتان لای ئێمەیە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دواتر ئازادی دەکەن".

 

وتیشی، "براکەم هیچ کێشەیەکی نییە بەڵام هەموو خەڵک دەزانێت کە بەردەوام دژی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی قسە دەکات و دەنوسێت و پێمان وایە هەر ئەوەش هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەتی".

 

ناس کورد چەند جارێک پەیوەندی بە ئاسایشی ڕاپەڕینەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

 

"بەڵێنیان داوە کە مامۆستا کاروخ ئازاد بکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئازادی نەکەن هەڵوێستمان دەبێت"، گوڵاڵە وایوت.

 

کاروخ عوسمان دانیشتوی قەسرێ یە لە دەڤەری باڵەکایەتی و مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی یە و لە هەلبژاردنی ڕابردوو کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڵام دەر نەچوو.

 

ئەو مامۆستایە بە رەخنەکانى لە دەسەڵات و قاچاخچیەتى بەتایبەتى قاچاخى دەرمان ناسراوە.