ناس کورد-
هونەرمەندێکی وڵاتی جەزائیر بەناوی بەلەحە بن زیان کە ناسراوە بە "نوری" لەگەڵ نمایشکردنی دیمەنى مردنى لە زنجیرە درامای "عاشوردە" لە مانگی ڕەمەزاندا کۆچی دوایی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی "شروق"ی جەزائیری (3ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، نوری ماوەیەک لەمەوپێش لە نەخۆشخانەی سەربازیی لەولایەتی وەهران نەشتەرگری خوێنبەرەکانی دڵی ئەنجامداوە، بەڵام دوێنێ (یەکشەممە) بەهۆی لێکەوتەی نەشتەرگەرییەکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو هونەرمەندە پێشتر بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکراکردبوو کە لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامای "عاشوردە "باری تەندروستی تێکچووە، بەڵام ئەوهەوڵیداوە بەسەر ئازارەکانیدا زاڵ بێت.
چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوکردووە، ساتی ڕاگەیاندنی مەرگی بن زیان هاوکات بووە لەگەڵ مردنی لەدوایین زنجیرەکانیدا، کەتێیدا بن زیان بەهۆی خواردنی ژەهرەوە دەمرێت، ئەوەش بەڕووداوێکی دراماتیکیان لەقەڵەم داوە.