گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

هەولێر؛ کەسێک دەستگیرکرا کە تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە

2021.05.03 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ کەسێک دەستگیرکرا کە تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە

ناس کورد-

پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست کرد کە بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی ئایاری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لە یاسای سزادان ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە."

 

بەڵام ڕوونکردنەوەکە هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبارەى ڕووداو و کێشەکە ئاشکرا نەکردووە.

 

لە ڕووداوێکی تردا، کاژێر 04:00ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە (1ی ئایاری 2021) لەبەردەم شوقەکانی کواترۆ لە هەولێر، کەسێک کوڕە خەزوورەکەی خۆی بریندارکرد و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

هەروەها ڕۆژی 19ی نیسانی 2021، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی خەبات، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.

 

دەشڵێت، "تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا."

 

me_ga.php?id=3597me_ga.php?id=3595me_ga.php?id=3596