ناس کورد-
کەمێک پێش ئێستا نۆ موشەکی یەک لەدوای یەکی جۆری کاتیۆشا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە یەکێکە لە هێرشە چڕەکان لەدوای کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لە 3ی کانونی دووەمی 2020دا، موشەکەکان ئەو ناوچەیەی گرتووە کە کۆمپانیای سالی پۆرتی ئەمریکی تێدایە و چەند کارمەندێکی گرێبەست تێیدا کار دەکەن.
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەکە لێدا و فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە چڕی بەسەر ئاسمانی بنکەکەدا دەسوڕێنەوە.