گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دروستکردنى بنکەیەکى سەربازیی تورکیا لە هەرێم دەربڕی

2021.05.03 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دروستکردنى بنکەیەکى سەربازیی تورکیا لە هەرێم دەربڕی

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاسەوانیی سنوری عێراق، ڕەتیکردەوە هیچ گفتۆگۆیەکی فەرمی لەنێوان ئەوان و لایەنی تورکیدا کرابێت لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەریق ڕوکن حامد عەبدولڵا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاسەوانیی سنوری عێراق (3ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" لەبارەی لێدوانەکانی خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لەناوچەی میتینای سەربە پارێزگای دهۆک وتی، بابەتەکە بەوشێوەیە نییە، تائێستا هیچ گفتۆگۆیەکی فەرمی لەگەڵ لایەنی تورکیادا سەبارەت بەو پرسە نەکراوە".

 

وتیشی، "بابەتەکە زیاتر سیاسییە، زیاتر پەیوەندی بە ڕاوێژکارێتی ئاسایشی نیشتیماییەوە هەیە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو دامەزراوەیە ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە لەڕێگەی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆبێت لەگەڵ لایەنی تورکی، یاخود لەڕێگەی کەناڵە سیاسییەکانەوە".

 

هاوکات "ناس کورد" پەیوەندی بە جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکانەوە کرد، بەڵام هەردووکیان ڕایانگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە و لێدوانی لەسەر نادەن.

 

دوێنێ (یەکشەممە، 2ی ئایاری 2021) خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بەسەردانێکی کتوپڕ هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکامی کانی ماسی، میتینا و باشیک بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەنیازن بنکەیەکی سەربازی فروانتر لەو ناوچەیە دروست بکەن.