ناس کورد-
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری هەردوو جێگرەکەى سەردانی عەلی باپیر، سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری کرد لە هەولێر، "هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقییش" گرنگترین تەوەری گفتوگۆ بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە(3ی ئایاری 2021)، لە کۆبوونەوەکەدا "باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێڕاق كرا و پاراستنی پێگه‌ی كورد له عێڕاق به‌پێویست زانرا."
دەشڵێت، هاوكات یه‌كخستنی تواناكان‌و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌مو كووڕییه‌كان و پێشخستنی ئه‌زموونی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە کە "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵ‌و هه‌ڵوێستی نیشتیمان په‌روه‌رانه‌و په‌رۆشییان بۆ یه‌كڕیزیی ته‌بایی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌رز نرخاند."
هاوکات عه‌لی باپیر باسی له گرنگی هه‌ڵبژاردنی عێراق كرد و به پێویستی زانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له فێڵ و ته‌زویر به‌ڕێوه بچێ."
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا "باسیان له پێویستیی‌و زه‌رووره‌تی هه‌بوونی ده‌ستوورێك كرده‌وه بۆ هه‌رێم كه ببێته مایه‌ی یاسا سه‌روه‌ریی له‌وڵاتدا."
لەدوای کۆبوونەوەى لەگەڵ عەلی باپیر، نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی سەردانی سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، هەردولا تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداو دۆخی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان و پرسی ئامادەسازیەکان بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی یه‌كگرتووی نرخاند له پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كاندا و رایگه‌یاند ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خزمه‌ت به ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان ده‌كات."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "پرسی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان قسەی لەسەرکرا و ئەمینداری گشتی تەئکیدی لەسەرئەوەکردەوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره، وه‌ك مه‌رجعیه‌تێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان."