گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواردن یان پارە؟

ڤیدیۆ؛ گەورە شەرعزانێكی سعودی مشتومڕی سەرفیترە یەكلایی دەكاتەوە

2021.05.03 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

شێخ عەبدوڵڵا موتڵەگ ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە دەڵێت ئەو فەتوایانەی ڕێگە دەدەن بەوەی بۆ زەكاتی سەرفیترە لەبری خواردن پارە بدرێتە، ئامانجەكانی شەریعەت لەبەرچاو دەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موتڵەگ لە میانەی بەشدارییەكی تەلەفزیۆنی پێشتردا كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان بەشێوەیەكی فراوان شێر كراوەتەوە، باس لەوە دەكات زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوەن خواردن بدرێت بۆ سەرفیترە، بەڵام ئەبو حەنیفە و ئیمامی بوخاری بەر لەوانیش خەلیفە عومەری كوڕی عەبدولعەزیز پارەیان پەسەند كردووە بۆ سەرفیترە.

 

هەروەها دەڵێت شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە پێیوایە ئەگەر بەرژەوەندی لەپارەدابوو ئەوە پارە بدرێت باشترە، ئەو فەتوایانەشی پارەیان پێ باشە ئامانجەكانی شەریعەت (مقاصد) لەبەرچاو دەگرن كە هەژار زیاتر كەڵك لە پارە وەردەگرن تا برنج.

 

موتڵەگ دەڵێت زۆر مامۆستای مزگەوت باسیان كردووە كە هەژاران بەكەمتر لەنرخی خۆی برنجی وەرگیراو دەفرۆشنەوە و زەرەر دەكەن، ئەگەر پارە بدرێت ئەوە ڕوونادات.

 

ساڵانە مشتومڕی زۆر هەیە لەنێوان شەرعزانەكان لەبارەی ئەوەی ئایا دروستە لەبری خۆراك (قوت) زەكاتی سەرفیترە بە پارە بخەمڵێنرێت یان نا، زۆرینەی زانایانی سعودیە پێشتر جەختیان لەوەدەكردەوە دەبێت خۆراك بدرێت كە دوو كیلۆ و نیو گەنم یان برنج یان خواردنەكانیترە بۆ هەر كەسێك، بەوپێیەی لەدەقەكان ئاماژە بەخواردن كراوە.  

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان پێشتر ڕایگەیاند بۆ رەمەزانی ئەمساڵ رێژەی دیاریکراو بۆ زەکات (نصاب) حەوت ملیۆن دینارە. 

 

ئەوەشی وتووە، ئەندازەی دیاریکراو بۆ سەرفیترە سێ هەزار دینار عێراقی و فیدیەی ڕۆژووش بەهەمان شێوە سێ هەزار دینارە كە 90 هەزار دینار دەكات بۆ مانگەكە.