ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی لەبارەی شێوازى دانانى نمره و تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوکردەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکانیش 22ی مانگی داهاتوو کۆتایی ساڵی خوێندن دەبیت و تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) و بە واژۆی بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، تیایدا هاتووە، قۆناغى ( 1 تا 3 )ى بنه‌ڕه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنى ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگانیان هه‌بێت به ره‌چاو كردنى ئه‌وه‌ى چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ دابنرێت كه له 22/6/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلەکانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنی ناو پۆل ئەو قوتابیانەی فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە کە بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناکەن.