گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

ڤیدیۆ؛ عەبدولـلەتیف سەلەفی فەتوایەکی نوێ بۆ ژنێك دەدات كە مێردەكەی نوێژ ناكات

2021.05.03 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ عەبدولـلەتیف سەلەفی فەتوایەکی نوێ بۆ ژنێك دەدات كە مێردەكەی نوێژ ناكات

ناس کورد-

لەدوای ئەوەی فەتوایەکی دا کە ئەگەر پیاوێک نوێژ نەکات، ئەوا پێویستە هاوسەرەکەی لێی جیابێتەوە و مشتومڕی زۆری دروستكرد، لە فەتوایەکی نوێدا، عەبدولـلەتیف سەلەفی، وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت بە ئافرەتێک دەڵێت، "ئارام لەسەر هاوسەرەکەت بگرە و بمێنەرەوە لەگەڵی باشترە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاوکراوەتەوە، د. عەبدولـلەتیف سەلەفی، وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت لە فتوایەکی نوێدا وەڵامی ژنێک دەداتەوە کە هاوسەرەکەی لەنوێژکردندا تەمەڵە و تاک تاک نوێژ دەکات و دەڵێت، "تاوەکو دەتوانیت لەگەڵیدا بمێنەرەوە و ئامۆژگاریی بکە بۆ کاری چاک و نوێژکردن، بەڵکو خوا هیدایەتی بدات."

 

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەر هەر بەردەوامبوو لەسەر نوێژکردن و جیابوونەوەتان بووە هۆی ئاژاوە، ئەوا ئارامی لەگەڵ بگرە و لەگەڵی بمێنەرەوە."

لەماوەی ڕابردوودا لە بەرنامەیەکدا لە وەڵامی ئافرەتێکدا کە هاوسەرەکەی نوێژ ناکات، عەبدولـلەتیف سەلەفی ڕایگەیاند، "ئامۆژگاری بکە بۆ ئەوەی نوێژ بکات، ئەگەر بەقسەی نەکردی، ئەوا لێی جیابەرەوە." ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. لەبارەی كاردانەوەكانیشەوە ناوبراو رایگەیاند ئەویش مرۆڤە و دەشێت پەلەی كردبێت لە فەتوادان. 

 

 

لە لایەكیترەوە، مامۆستا عەبدولکەریم محەمەد قادر، مامۆستای مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی، لە ئەكاونتی خۆی نوسیویەتی، "موفتی ئەو کەسەیە فەتوا ئەدات بۆ خەڵک، ئەگەر فەتواکەی بە بەڵگەی قورئان و سوننەت بێت ئەوە خێرە بۆ خۆی و بۆ خەڵکی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام ئەگەر فەتواکەی بە بۆچوون وعەقڵی خۆی بێت و خەڵک چۆنی پێخۆشە ئاوا فەتوایان بۆ بدات، ئەوە پێی دەوترێت مەفتون، خۆی گومڕا و خەڵکیش گومڕا دەکات."