گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاشکراکرا.. نزیکەی چوار هەزار کەس فەرمانبەرن و موچەی خانەنشینیش وەردەگرن

2021.05.03 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئاشکراکرا.. نزیکەی چوار هەزار کەس فەرمانبەرن و موچەی خانەنشینیش وەردەگرن

 ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێم، لە هەریمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار کەس فەرمانبەرن و لە هەمانکاتدا موچەی خانەنشینیش وەردەگرن، هاوکات نزیکەی شەش هەزار کەسیش دوو موچەی خانەنشینی وەردەگرن، بەڵام لەئێستادا موچەکانیان ڕاگیراوە و پێویستە یەک موچەیان هەڵبژێرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی باڵای چاکسازی ڕاپۆرتی دووەمی خۆی ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و لە ڕاپۆرتەکەدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە هەندێک کاری حکومەت ئاشکراکراوە.

 

لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا کە تایبەتە بە بابەتی دوو موچەیی تیایدا هاتووە، لیستێک لە ناوی ئەو کەسانە دروستکراوە کە دوو موچە وەردەگرن و پێکهاتوون لە 10 هەزار و 609 کەس، بەڵام 21 هەزار و 588 موچە وەردەگرن، بەمشێوەیە:

 

- 791 کەس دوو موچەی فەرمانبەری وەردەگرن.

 

- 3909 کەس موچەیەکی فەرمانبەری و موچەیەکی خانەنشینی وەردەگرن.

 

- 5909 کەس دوو موچەی خانەنشینی وەردەگرن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بە فەرمانی وزاری ژمارە (1) لە 4ی 1ی 2021 پاڵپشت بە یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی موچە و خانەنشینی ئەو حاڵەتانەی سەرەوە و پێویستە هەریەکێک لەو کەسانە موچەی شایستە و یاسایی خۆیان هەڵبژێرن و موچەی دووەم و سێیەمیان دەبڕدرێت