ناس کورد-
سەرۆك كۆمارى غانا بەهۆى كەمبونەوەى داهاتى حكومەتى وڵاتەكەى بەهۆى پەتاى كۆرۆنا، ئەو زيادە ساڵانەيەى چووەتە سەر موچەكەى بۆ ساڵى 2021 ڕاگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاديۆى "جۆى ئێف ئێم"ى غانا (3ى ئايارى 2021) بڵاويكردەوە "نان ئەكوفۆ ئادۆ" سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە بڕيارى داوە زيادەى موچەى ساڵانەى بۆ ساڵى 2021 ڕابگرێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى داهاتى وڵاتەكەى بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە كەمی كردووە.
ڕونيشكراوەتەوە، ئەو بڕيارە جێگرەكەیى و وەزيرەكان و جێگيرى وەزيرەكان و سەرجەم فەرمانبەرانى گرتووەتەوە.
ئاژانسى بلومبێرگى ئەمريكى بڵاويكردووەتەوە، سەرۆك كۆمارى غانا ئاماژەى بەوە داوە، كە ئەوە بەشداربوونێكى بچوكە لەلايەن ئەوانەوە بۆ سنورداركردنى زيانەكانى سەر داهاتى گشتى و هاوكاريكردن لە ساڕێژبوونەوەى ئابوريى لە كاريگەرييەكانى پەتاى كۆرۆنا.
لەساڵ ڕابردوودا غانا 2 مليار و 400 مليۆن دۆلار زيانى بەركەوتووە و ئابوريى بە ڕێژەى 0.4% گەشەى كردووە كە ئەوەش خاوترين گەشەكردنە لەماوەى 37 ساڵدا، لەمساڵيشدا ئابوريى ئەو وڵاتە بەڕێژەى 5% ساڕێژ بووەتەوە.