ناس کورد-
محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەسەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆببێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (3ى ئایارى 2021) بەسەردانێک گەیشتە شارى هەولێر و لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و پارێزگارى هەولێرەوە پێشوازى کرا.
بڕیارە لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، حەلبوسى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەت و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.