ناس کورد-
ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر لە پارێزگاى سلێمانى دژى لێبڕینى مووچە و بۆ گەڕاندنەوەى مووچە پاشەکەوتەکان سکاڵاى یاساییان دژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تۆمارکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى گروپەکەدا (3ى ئایارى 2021) ئاماژە بەوە کراوە دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆتایى بە لێبڕینى مووچە بهێنێت و شایستە داراییەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە و داواى گەڕاندنەوەى مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەکەن.
گروپەکە لەدواى ئەنجامدانى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە دادگاى سلێمانى سکاڵاى یاساییان دژى حکومەتى هەرێم تۆمار کرد.