گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆ داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی پۆلی 12 نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت

2021.05.03 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی پۆلی 12 نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت

ناس کورد-

خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی داوای داخڵبوونی گشتیی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن و کۆمەڵەی خوێندکارانیش پشتیوانیان دەکات و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی   لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) داوایان کرد، وەزارەتی پەوەردە بڕیارێک دەربکات و سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12 داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکات.

 

نوێنەری کۆمەڵەی خویندکارانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە جەخت لە داواکارییەکانی قوتابیانی پۆلی 12 و سەرجەم پۆلەکانی دیکەش دەکەینەوە و داواکاری داخڵکردنی گشتییش ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەکەین."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێمانوایە ئەوەی کە گرنگە و بڕیار لە چارەنوسی قوتابیان دەدات تاقیکردنەوە گشتییەکانە، نەوەک تاقیکردنەوە وەرزییەکان، بۆیە پێویستە لەم دۆخەدا کە کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بەرۆکی خوێندکاران و هاووڵاتیانی گرتووە، وەزارەتی پەروەردە و حکومەت هاوکاری قوتابیان بن."