کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، بایکۆتى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ (سێشەممە)ى پەرلەمانى کوردستان دەکات کە تیایدا مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان رادەسپێردرێت. . دیارى ئەنوەر، لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ، بە ناس کوردى ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بایکۆتى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان دەکات، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە "دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان نایاساییە". . لە لایەکى ترەوە هەر یەک لە بەدرییە ئیسماعیل لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى و شێرکۆ جەودەت سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى، ئەوەیان بۆ ناس کورد، ئاشکرا کرد، بەشدارى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دەکەن، بەڵام دەنگ بە مەسرور بارزانى نادەن وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێم. . .