گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى تەندروستى گەیشتنى گوژمەیەکى نوێى ڤاکسینى کۆرۆناى راگەیاند

2021.05.03 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى گەیشتنى گوژمەیەکى نوێى ڤاکسینى کۆرۆناى راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق گەیشتنى گوژمەیەکى نوێى ڤاکسینى کۆرۆناى لەجۆرى ڤایزەر راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە هەفتانە گوژمەى تر دەگات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق (3ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، گوژمەیەکى نوێى ڤاکسینى ڤایزەر لەچوارچێوەى ریزبەندى وەرگرتنى هەفتانەى ڤاکسینەکە بەگوێرەى ئەو گرێبەستەى کە لەگەڵ کۆمپانیاى ڤایزەر ئەنجامدراوە گەیشتە عێراق.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەشێوەى هەفتانە گوژمەى تر لە ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە کە ڤاکسینەکە بەسەر هەموو پارێزگاکانى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە دابەش دەکرێت.