گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپێی حساباتی فەلەكی

پێشبینی گەورە شەرعزانێكی سعودی بۆ وادەی جەژنی ڕەمەزان

2021.05.03 - 00:11
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی گەورە شەرعزانێكی سعودی بۆ وادەی جەژنی ڕەمەزان

ناس كورد_

شێخ عەبدوڵڵا ئەلمەنیع ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە و ڕاوێژكار لە دیوانی شاھانە، جەختیكردەوە بەپێی حساباتی فەلەكی مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ 30 رۆژی تەواو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی "سبق"ی ئەلەكترۆنی سعودی لەزاری ئەلمەنیعەوە بڵاویكردەوە "رەمەزانی ئەم ساڵ 1442 كۆچی بەپێی شەرع سەلمێنراوە كە رۆژی سێشەممە، 13ی نیسانی 2021 دەستیپێكردووە و ژمارە رۆژەكانی 30 رۆژن".

ئەلمەنیع باسی لەوەشكردووە، دەستپێكردنی مانگی شەوال دەكەوێتە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 29 رەمەزان 1442ی كۆچی، بەڵام مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت بە 13 خولەك و ئەگەری بینینی نییە.

 

هەروەها دەڵێت"شەوی 12ی ئایار دوا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی چوارشەممە رۆژی تەواوكەری رەمەزانێكی 30 رۆژی دەبێت، بۆیە رۆژی پێنجشەممە، رێككەوتنی 13ی ئایاری 2021 زاینی یەكەم رۆژی مانگی شەوالە كە دەكاتە جەژنی رەمەزان.

 

ئەلمەنیع ئەوەش وتووە بانگەوازی دادگای باڵا بۆ گەڕانی مانگ لە ئێوارەی سێشەممە رێككەوتی 29ی رەمەزانی 1442 كۆچی؛ بۆ پاساو نەدانە بەو كەسانەی بڕوایان بە حساباتی فەلەكی نییە.

 

پەیمانگای تویژینەوە فەلەكییەكانی نیشتمانی میسر كە دەزگایەكی حكومییە ئاشكرایكرد بەپێی حساباتی ئەوان پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنج شەممە (13 ئایاری 2021) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.  

 

سەرۆكی ئامۆژگاكە جاد ئەلقازی روونیكردەوە رۆژی 29 ڕەمەزان كە بەرامبەر 11 مانگی ئایاری داهاتوو دەكات مانگی شەوال كاتژمێر 9 ئێوارە بەكاتی قاهیرە لەدایك دەبێت كە ئەو ڕۆژە دەكات خەڵك بۆی دەگەڕێن.  

  

ئەلقازی رونیكردەوە رۆژی 29 رەمەزان لە سەنیگال و نواكشۆتی مۆریتانیا و مراكیشی مەغریب مانگ پاش خۆر ئاوا دەبێت بەڵام لەمەككەو قاهیرە 12 خولەك بەر لەخۆرئاوابوون ئاوا دەبێت و ئەگەری بینینی نییە و لەپایتە ئیسلامییەكانیش لە نێوان 3_17 خولەك بەر لەخۆرئاوابوون ئاوا دەبێت.